٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵمەتی پاككردنەوەی كۆبانی دەستی پێ كرد.. ٣٠ هەزار كەس گەڕاونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

كۆبانی-KDP.info-  فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی ڕایگەیاند، گەڕانەوەی ئاوارەكانی كۆبانی بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان بەردەوامە و لە ئێستایشدا هەڵمەتێك بۆ پاككردنەوەی ئەو شارە دەستی پێ كردووە.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانی عەمید (تەڵعەت زراری) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، دوای ئەوەی كۆبانی و دەوروبەری لە تیرۆریستانی داعش پاك كرانەوە، لە ئێستادا خەڵك بە بەردەوامی دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان بە تایبەتی ئەوانەی گوندەكانی دەوروبەری كۆبانی، چونكە ناو كۆبانی زۆرینەی خاپوور كراوە.
عەمید (تەڵعەت) گوتیشی، لە ئێستادا هەڵمەتێك دەست پێ كراوە بۆ ئەوەی كۆبانی لە پاشماوەكانی شەڕی نێوان هێزە كوردییەكان و تیرۆریستانی داعش لە شارەكە، پاك بكرێتەوە.
(زراری) راشیگەیاند، رۆژانە بە بەردەوامی ئاوارەكان دەگەڕێنەوە كۆبانی و بەپێی ئامارێكیش تاوەكو ئێستا نزیكەی ٣٠ هەزار كەس گەڕاونەتەوە و پرۆسەی گەڕانەوەیش بەردەوامە.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار