٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تەرمی ١٦٠ تیرۆریست گەڕێندرانەوە مووسڵ.. ئەمیرێك و دوو پاسەوانیشی كوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-kdp.info- بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ دەڵێت، لە دوێنێوە تەرمی ١٦٠تیرۆریستی داعش لە سنووری كەركووكەوە گەراونەتەوە مووسڵ و هەر ئەمڕۆیش كڵێسایەكی مەسیحییەكان تەقێندراوەتەوە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە گەڕەكی عەرەبی كە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی باكووری مووسڵ، تیرۆریستانی داعش كڵێسایەكیان بە ناوی مارگورگیس تەقاندووەتەوەكە زۆر كەونارە".
(مەموزینی) گوتیشی، ئەمیرێكی داعش بە ناوی (لەیس محەممەد) لە گەڕەكی سدیق لە رۆژهەڵاتی مووسڵ بە خۆی و دوو پاسەوانییەوە كە ستەمیان لە خەڵك دەكرد، لەلایەن هاووڵاتیانەوە دەستڕێژی گوللەیان لێ كرا و كوژران.
ئەو بەرپرسەی پارتی ڕوونیشی كردەوە، لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا تەرمی ١٦٠تیرۆریستی داعش لە كەركووك و حەویجەوە گەڕاونەتەوە مووسڵ كە دوێنی ١٠٠تەرم و ئەمڕۆیش ٦٠ تەرمی دیكە گەڕێندراونەتەوە.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار