٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆككۆماری سلۆڤینیا رۆڵی پێشمەرگەی بەرز نرخاند

سەرچاوە: KDP.info

سلۆڤینیا-KDP.info-  سەرۆككۆماری سلۆڤینیا لە دیداریدا لەگەڵ (فەلاح حەسەن) ‌خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا كە لاوانی كورد ڕۆڵیان لە یەكیەتیی لاوانی جیهاندا هەیە و رۆڵی پێشمەرگەی كوردستانیشی بەرز نرخاند، ئاماژەیشی دا كە میللەتی كورد هەمیشە لە مێژوودا رۆڵی قارەمانانەیان هەبووە.


لە میانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكیەتیی لاوانی دیموكراتی جیهانی لە وڵاتی سلۆڤینیا، سەرۆككۆماری ئەو وڵاتە (بۆرود پاهور) پێشوازیی لە جێگری سەرۆكی یەكیەتیی لاوانی دیموكراتی جیهان (فەلاح حەسەن) كرد.


لە چاوپێكەوتنەكەدا جێگری سەرۆكی یەكیەتیی لاوانی جیهان خۆشحاڵیی خۆی و سەركردایەتیی لاوانی جیهانی نیشان دا بۆ پێشوازییەكەی فەخامەتی سەرۆككۆمار  و بە دەستكەوتێكی مەزنی لە قەڵەم دا بۆ رێكخراوی سیاسیی یەكیەتیی لاوانی دیموكراتی جیهان، هەروەها پێناسەیەكی تەواوی رێكخراوی لاوانی دیموكراتی جیهانی كرد و باسی لە پێویستیی ئەندامبوونی لاوانی وڵاتی سلۆڤینیا و ئاكتیڤبوونیانی كرد لە لاوانی دیموكراتی جیهاندا.


پاشان (فەلاح حەسەن) باسی لە رەوشی هەرێمی كوردستان و دواگۆڕانكارییەكان كرد لە هەرێمدا، بە تایبەتی جەنگی دژی تیرۆر لەگەڵ داعش و قارەمانیەتیی پێشمەرگە، هەروەها خۆڕاگری و بەئەمەكیی میللەتی كوردی بە داستانێكی مێژوویی وەسف كرد.


لای خۆیەوە سەرۆككۆماری سلۆڤینیا سوپاسی سەردانی رێكخراوی سیاسیی لاوانی دیموكراتی جیهانی كرد و ئاماژەی بەوە دا كە ئەوان سەركردەی وڵاتن و دەبێت خزمەتی مرۆڤایەتی بكەن، خۆشحاڵیی خۆیشی نیشان دا كە لاوانی كورد ڕۆڵیان لە یەكیەتیی لاوانی جیهاندا هەیە، هەروەها رۆڵی پێشمەرگەی كوردستانیشی بەرز نرخاند و گوتی، میللەتی كورد هەمیشە لە مێژوودا رۆڵی قارەمانانەیان هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار