٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەبووبەکر بەغدایی بەرەو ئیکوادۆر ڕای‌کرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- پێمان گەیشتووەتەوە ئەمیری تیرۆرستانی داعش، بە جێیانی هێشتووە و، بەرەو وڵاتی ئیکوادۆر ھەڵاتووە. داعشان ئێستا بێ ئەمیر ماونەتەوە و، سەریان لێ شێواوە.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان، هەواڵەکەی پشتراشت کردەوە و، وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "زانیاریمان پێ گەیشتووەتەوە، ئەبووبەکر بەغدایی ئەمیری تیرۆرستانی داعش، لە مووسڵدا نەماوە و، ڕای‌کردووە بۆ ڕەقە و، لەوێیشەوە بەرەو وڵاتی ئیکواداۆر ھەڵاتووە؛ ئێستا لە باتی وی، چەند کەسێک پێکەوە ڕێکخراوە تیرۆرستیە دەبەن بەڕێوە."
(سەعید مەموزینی)گوتیشی، تیرۆریستانی داعش خراپ سەریان لێ شێواوە؛ ئەوەتا ئەمڕۆ تیرۆرستانی موسڵ و، تەلەعفەر بووەتە شەڕیان و، ھەشتیان لە خۆیان کوشتووە.
(مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە، دوێشەو لە مووسڵ شەونامەیەک بڵاو کراوەتەوە و، بەو شەونامەیە خەڵکیان لە داعش هان داوە؛ لە شەونامەکەدا وا نووسراوە: "داعش بەم نزیکانە دوای دەبڕێتەوە و، مووسڵ ڕزگار دەبێت."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار