٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە ١٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە داعشی وەدەرنا

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  سەرچاوەیەكی سەربازیی ئاگادار لە سەرکەوتنەکانی ئەمڕۆی هێزی پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای کەرکووک دەڵێ، پێشمەرگە لە پێشڕەوەییەکانی ئەمڕۆیدا لە سنووری پارێزگای کەرکووک، ١٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەی ئازاد کرد و، داعشیش زیاتر لە سەد کوژراویان هەن.

 

سەرچاوەیەکی سەربازیی ئاگادار لە سەرکەوتنەکانی ئەمڕۆی هێزی پێشمەرگە لە باشوور و رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، لە پێشڕەوییەكانی ئەمڕۆدا هێزەکانی پێشمەرگە توانییان  ١٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە سنووری پارێزگای کەرکووک لە داعشان پاک بکەنەوە؛ هەڵبەت بە گوێرەی ئەو زانیارییەی کە بەردەستە زیاتر لە سەد داعش کوژراون.

سەرچاوەکە لەبارەی ساتەوەختی هێرشی پێشمەرگە و ئسمانەهێرشی هاوپەیمانانەوە گوتی، "رێک سەعات پێنجی ئەم بەیانییە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی بە خەستی مۆڵگەکانی داعشانیان لە سنووری پارێزگاری کەرکووک بۆردوومان کرد؛ زیانی وەهایان پێگەیاندن کە رەشاش و دۆشکە و ئۆتۆمبێلی زۆری داعشانیان لە سنوورەکەدا تێک‌شکاندن؛ پاشان لە سەعات شەشی بەیانییەوە هێزی پێشمەرگە لە چەند قۆڵێکەوە هێرشی زەوینی بەرپا کرد و توانرا داعش لە سنوورەکەدا وەدەربنرێت.

 

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکە، گەلێک شوێنی ستراتیژی لە ئاکامی ئەو هێرشەی پێشمەرگە کە ئەمڕۆ بەرپای­کرد رزگار کراون لەوانە: سوڵتان مەرعی، دور كارەبا، وادی نەفت، پردی مەكتەب خالید، شارەدێی مولتەقا، گوندی سمایلاوەی گەورە و بچووك، سەخرە و ژمارەیەك گوندی دی و تەللوەرد؛ هەڵبەت پێشمەرگە رێگەی ستراتیژی نێوان مووسڵ و کەرکووکی کۆنتڕۆڵ کرد کە، رێگەیەکی ستراتیژی و گرینگ بوو، چونکە بە تەواوەتی داعشان لە سنوورەکەدا لە جووڵە دەخات.

هەواڵی پەیوەندیدار