بڕیاری وچانی پێنجساڵە، تەنها واژۆی سەرۆکوەزیرانی ماوە

هەولێر-KDP.info- (عەبدوڕەحمان عەلی) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند حكوومەت ڕازی بووە وچان (مۆڵەت)ـی بێمووچە لە سێ ساڵەوە بكرێتە پێنج ساڵ.
(عەبدوڕەحمان عەلی) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەری فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "حكوومەت وچاندانی پێنجساڵەی تاوتوێ کردووە و، هەر ئەوەندەی ماوە سەرۆکوەزیران 'نێچیرڤان بارزانی'ـیش واژۆی بکات."
(عەبدوڕەحمان عەلی) گوتیشی: "پێوەندیم بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایییەوە كردوە ئەوان پێیان ڕاگەیاندم حكوومەت ڕازی بووە، لەسەر پێدانی پێنج ساڵ وچان بەو فەرمانبەرانەی وا دەیانەوێت."
ئەو پەرلەمانتارە كوردستان ئاشكرایشی كرد پێنج ساڵ وچانەكە بە خزمەت دەنووسرێت، ئخر بڕیارەكە بۆ هاندانی فەرمانبەرانە ڕوو لە كەرتی تایبەت بكەن، بەشکەم تۆزێک باری حكوومەت سووک ببێتەوە.
یەحیا سابیر




