پێشمەرگە شارەدێی ملتەقای گرت

کەرکووک-KDP.info- فەرماندەی فەوجی 1ـی لیوای 10ـی پیادەی هەولێر لە میحوەری كەركووك ڕایگەیاند ئەمڕۆ بێجگە لەو ژمارە گوندەی بۆمان دیاری کرابوون، شارەدێی ملتەقایشمان گرتەوە و، من بە چاوی خۆم 7 لاشەی تیرۆرستانی داعشم لەوێ بینی؛ گورزی كوشندەمان لە داعش وەشاند، تیرۆریستانی داعش نەیانتوانی خۆیان لە بەر هێرشەكانی هێزی پێشمەرگە بگرن و، بەردەوام لە هەڵاتندانە.
عەقید (نازم هەركی) فەرماندەی فەوجی 1ـی لیوای 10ـی پیادەی هەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "سەعات ٥ـی ئەم بەیانییەی ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك لە خرابەڕووت دەستی بە هێرش كرد، پلانەکە بەسەركەوتوویی جێبەجێ بوو .
)هەركی) ئاماژەی بەوەیش كرد: "بێجگە لەو ژمارە گوندەی بۆمان دیاری کرابوون، شارەدێی ملتەقایشمان گرتەوە و، من بە چاوی خۆم 7 لاشەی تیرۆرستانی داعشم لەوێ بینی؛ گورزی كوشندەمان لە داعش وەشاند، تیرۆریستانی داعش نەیانتوانی خۆیان لە بەر هێرشەكانی هێزی پێشمەرگە بگرن و، بەردەوام لە هەڵاتندانە ".
نەشوان بەرزنجی




