٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕەشکوژی لە خورماتوو نابڕێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info- لە شارۆچكەی خورماتوو، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو دەستڕێژی گوللەیان لە دووكاندارێك كرد و دەستبەجێ گیانی لە دەست دا.

(محەمەد فایەق) بەڕێوەبەری ڕاگەیێنگەی شارۆچکەوانیی خورماتوو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم بەیانییە لە گەڕەكی سەربازیی شارۆچكەی خورماتوو، ژمارەیەك چەكدار دەستڕێژی گوللەیان لە داود سلێمان کرد و کوشتیان؛ کابرایان لە دووكانەکەی خۆیدا ڕەشکوژ کردووە."
(محەمەد فایەق) گوتیشی: "کابرای کوژراو توركمانی سوننە بووە، چەكدارەكانیش پاش تاوانە هەڵهاتوونە و، جارێ کەسیان دەستگیر نەكراوە."
لە بەسترپێرێوە، چەند كەسێك لە گەڕەكی سەرباز لە شارۆچكەی خورماتوودا ڕەشکوژ كراون."
كاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار