٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی لە وەڵامی بروسکەی کۆسرەت رەسووڵدا: سەركەوتنەكانی ئەمڕۆى پێشمەرگە دڵی كوردستانیانی شاد كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی) وەڵامی بروسكەی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانی دایەوە و رایگەیاند، سەركەوتنەكانی ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان زۆر ئومێدبەخشن و دڵی هەموو كوردستانیانی شاد كرد؛ سەرەخۆشیی لە خانەوادە و كەسوكاری ئەو پێشمەرگە ئازیزانە دەكات كە خوێنی ئاڵیان بووە هەوێنی سەركەوتنەكانی ئەمڕۆ و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازێ.

دەقی وەڵامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی) بۆ كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان:

 

برای بەڕێز كاك كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان

سڵاوێكی گەرم..
بروسكەی بەڕێزتان لەبارەی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە لە باشوور و ڕۆژئاوای كەركووك  و تێكشكاندن و ڕاوەدوونانی تیرۆریستان گەییشت. سەركەوتنەكانی ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان زۆر ئومێدبەخشن و دڵی هەموو كوردستانیانی شاد كرد. سەرەخۆشیی لە خانەوادە و كەسوكاری ئەو پێشمەرگە ئازیزانە دەكەم كە خوێنی ئاڵیان بووە هەوێنی سەركەوتنەكانی ئەمڕۆ و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازم. دەستخۆشیی لە ئێوە و گشت پێشمەرگە و فەماندە قارەمانەكان دەكەم كە ئەم سەركەوتنە مەزنانەیان تۆمار كردووە. سوپاسی دلێری و هیمەتی هەمووتان دەكەم و ئەم سەركەوتنە لەگەلی كوردستانیش پیرۆز بێت.
مەسعوود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
9ـی 3ـی 2015

هەواڵی پەیوەندیدار