دەزگای خێرخوازیی بارزانی کەرەستەی تەندروستی بۆ دوو نەخۆشخانە دابین کرد
هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی کەرەستەی تەندروستی بۆ دوو نەخۆشخانە لە شاری هەولێر و شارۆچکەی خەبات دابین کرد.
ڕۆژی 9/3/2015 لە درێژەی گرنگیدان بە بواری تەندروستی و دابینكردنی پێداویستییە تەندروستییەكان بۆ نەخۆشخانەكان لە هەرێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دوو هەڵمەتی جیادا ژمارەیەكی زۆر كەلوپەل و پێداویستی تەندروستیان دابەش كرد، لەو میانەشدا لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ناوەندیی هەولێر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەرین، دۆشەك، پێداویستی فریاكەوتن، ئامێری سۆنەر، دەستەوانە، كانوولە و، قەروێڵەی كارەبایی و، برینپێچکی بۆ دوو نەخۆشخانە دابین کردووە.
هەر لە درێژەی چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەڵمەتێكی تردا هەستا بە دابینكردنی دوو تۆن پێداویستی تەندروستی بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی خەبات، بە هەمان شێوە ئەم پێداویستیانەیان بەسەردا دابەش كرا، وەك سەرین، دۆشەك، پێداویستی فریاكەوتن، ئامێری سۆنەر، دەستەوانە، برینپێچک، كانوولە و، قەروێڵەی كارەبایی.
لە درێژەی كار و چالاكییە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سەرجەم كەمپەكاندا و، دەرەوەی كەمپەكان دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دوو هەڵمەتی جیادا لە دەڤەری چۆماندا دەستیان كرد بە دابەشكردنی خۆراك و پێداویستی بەسەر پەناخوازانی دەڤەری چۆمان و هەروەها پەناخوازە ئێزدییەكان لە گەڕەكی برایەتیی شاری هەولێردا.




