٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاسای سندووقی داھاتی نەوت ھەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان (بەیار دۆسکی) دەڵێ، پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوە ئاساییەکەی ئەمڕۆیدا گفتوگۆی دەربارەی پڕۆژەیاسای سندوقی داھاتی نەوت کرد، بەڵام بە ھۆی ناکۆکی لەسەر پڕۆژەیاساکە  بۆ سبەینێ دوا خرا.
ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان (بەیار دۆسکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی کوردستان کۆبووە و، پڕۆژەیاسای سندووقی داھاتی نەوتیان تاوتوێ کرد، بەڵام لەبەر ناکۆکی لەسەر مادەی سێ، کۆبوونەوەکە بۆ سبەینێ دواخرا."
(بەیار دۆسکی) گوتیشی: "فڕاکسیۆنی کۆمەڵ و یەکگرتوو و بەشێک لە پەرلەمانتارانی گۆڕان داوا دەکەن دەستەی بەڕێوەبردنی ئەو سندووقە سەر بە ئەنجوومەنی وەزیران بێت، کەچی حکوومەت کە ئەو پڕۆژە ڕەوانە کردووە پێویستە سەر بە ئەنجوومەنی باڵای نەوت‌وگاز بێت کە پرسەکە تایبەتە بە ئەوان  و، بە ڕای زۆرینەی یاساناسانیش پێویستە سەر بە ئەنجومەنی نەوت‌وگاز بێت، بۆیە ڕێک نەکەوتن و، کۆبوونەوەکە دوا خرا."
(دۆسکی) ڕایشیگەیاند، ئەو لایەنانە پێیان وایە گەر دەستەکەی بەڕێوەبردن سەر بە ئەنجوزمەنی باڵای نەوت‌وگاز بێت شەفاف نابێت و، ترسەیان ھەیە، بەڵام کاری ئەو دەستەی دابەشکردنی داھات نییە، بەڵکو ئەمە کاری حکوومەت و پەرلەمان دەبێت.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار