٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زانكۆی سۆران فاكەڵتییەک لە شارۆچكەی چۆمان و، یەکێکیش لە مێرگەسۆردا دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سۆران بۆ كاروباری قوتابیان گوتی: "بیرمان لەوە كردووەتەوە فاكەڵتی لە شارۆچكەی چۆمان و مێرگەسۆریشدا بكەینەوە، كە ئەو دوو فاكەڵتە دەبنە بنەمایەك بۆ دروستكردنی ژینگەیەكی زانكۆیی لەو دوو شارۆچكەیەدا، بۆیە لە سەردانێكدا بۆ ئەو دوو شارۆچكەیە و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری، بەم نزیکانە، بە کردەوە فاكەڵتییەكی زانكۆی سۆران و پسپۆرییەكانی فاكەڵتیەكە لەو دوو شارۆچكەیەدا بخەینە ڕوو."

(د. یادگار ڕەسووڵ) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سۆران بۆ كاروباری قوتابیان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان  گوت: زانكۆی سۆران لە كۆتایی ساڵی 2009ـدا دامەزراوە، هەر لە سەرەتای دامەزراندنی زانكۆی سۆرانەوە، بیرمان لەوە كردووەتەوە كە لەسەر بنەمایەكی كوالیتیەكی بەرز پەرە بە زانكۆیەكەمان بدەین و،  بەرفراوانتری بكەین، پاش تاوتوێكردنی  ئەو چەند ساڵەی ڕابردوو، ئێستا گەیشتووینەتە ئەو ڕاستیە كە سنووری كارەکەمان فراوانتر بكەین و، لە شارۆچکەی ڕواندز و چۆمان و مێرگەسۆر، لقی نوێ بكەینەوە، بەو پێیەی ئامادەكارییەكی تەواومان بۆ كردووە و، بیرمان لەوە كردووەتەوە، دوو فاكەڵتی لە شارۆچكەی چۆمان و مێرگەسۆر بكەینەوە، ئەو دوو فاكەڵتە دەبنە بنەمایەك بۆ دروستكردنی ژینگەیەكی زانكۆیی لەو دوو شارۆچكەیەدا."
گوتیشی: "پێویستی دەڤەرەكە چییە ئەو بەشانە لەو دوو شارۆچكەیە دەكەینەوە، بۆ نموونە كردنەوەی فاكەڵتی پەروەردە، كە بە حوكمی ئەوەی لەو دوو شارۆچكەیە كێشەی مامۆستای خۆجێ و مامۆستای زانستی هەیە، یان كردنەوەی بەشێكی كشتوكاڵی لە چۆمان كە پێویستییەكی ناوچەكەیە، كە ئەو بڕیارەی سەرۆكایەتیی زانكۆی سۆران پەیوەستە بە فراوانبوونی دەڤەرەكە و، پێویستی خەڵكی ناوچەكە."
(د. یادگار) گوتیشی: لە هەمانكاتدا سەرۆكایەتی زانكۆی سۆران پێی وایە ئەركی زانكۆیە بتوانێت پاداشتی خەڵكی زوڵملێكراو و، ماندوونەناسی ئەو دوو ناوچەیە بە كردنەوەی فاكەڵتی زانكۆ بداتەوە، كە خەڵكی ئەو ناوچانە بە درێژایی مێژووی سەد ساڵە، لە خەبات و تێكۆشان بۆ ئازادی و دادپەروەری قوربانی بێوێنەیان داوە، بۆیە بەو نزیکانە هەنگاوی پراكتیكی بۆ كردنەوە فاكەڵتییەكی زانكۆی سۆران و، پسپۆڕییەكانی فاكەڵتیەكە لەو دوو شارۆچكەیە دەخرێنە ڕوو".
ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار