بەهار عەبدوڕەحمان: وەزارەتی پێشمەرگە ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی هەموو هێزەکانی پێشمەرگە دەکات

هەولێر-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، ئێستا هەر بۆچوون و فەرمان و راسپاردەیەك دەربچێت پەیوەست بە هێزی پێشمەرگە ئەوا لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە دەردەچێت؛ پێشمەرگەكان لە یەك سەنگەر دژ بە تیرۆریستان لەژێر یەك ئاڵادا خوێن دەڕێژن و گیانیان فیدای نیشتمان دەكەن.
(بەهار عەبدوڕەحمان) بریاردەری لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: ئێستا هەر بۆچوونێك و فەرمانێك و راسپاردەیەك دەربچێت پەیوەست بەهێزی پێشمەرگە ئەوا لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە دەردەچێت، هەموو پێشمەرگەكان لە یەك سەنگەر دژ بە تیرۆریستان لەژێر یەك ئاڵادا خوێن دەڕێژن و گیانیان فیدای نیشتمان دەكەن، وەزارەتی پێشمەرگە بە كرداری سەرپەرشتیی تەواوی بەرەكانی شەڕ دەكات.
(بەهار عەبدوڕەحمان) دەربارەی ڕەوتی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەڵێت: جارێ ڕەوتەکە سستە، ئاخر سیستەمی بەرگری لەم ئانوساتەدا وا هەڵكەوتووە كە دەستكاری هەر هێزیك بكرێت، شیرازەی بەرەكانی بەرگری دژ بە تیرۆریستانی داعش تێك دەچێت و، لەبەر دۆخی شەڕ جارێ کارەکە ناکرێت؛ ئێستا پێشمەرگەكان زۆررینەیان لە بەرەكانی پێشەوەی جەنگدان و ئەمەش كێشەیەكە، قەیرانە داراییەكەی هەرێمیش ڕۆڵی هەیە لە سستییەکەدا؛ چونكە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە پێویستی بە بوودجەیەكی دیاریكراو هەیە، كێشە كەڵەكەبووەكانی پیشووتریش هۆكارێکی تری سستیی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانە."
سەرباز واحید




