دەرماڵەکەی كارمەندانی تەندروستی دەدرێتەوە

هەولێر-KDP.info- سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێرەوە، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: پاش ئەوە بەشێك لە كارمەندانی تەندروستی دەرماڵەی ترسناكی كە ڕێژەكەی 50%ی مووچەیە بڕدرا، دووبارە ئەو دەرماڵەیە دەدرێتەوە.
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر کە نەیویست ناوی ببرێت، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پاش ئەوە بەشێك لە كارمەندانی تەندروستی دەرماڵەی ترسناكی كە ڕێژەكەی 50%ی مووچەیە بڕدرا دووبارە ئەو دەرماڵەیە دەدرێتەوە."
سەرچاوەكە گوتیشی: "ئەو دەرماڵە بۆ هەموو كارمەندانی تەندروستی خەرج دەكرێت، هەڵەتێگەیشتێك هەبوو، بۆیە ئەو فەرمانە هەڵوەشێندرایەوە كە دەرماڵەی هەندێ كارمەندی پێ بڕدرابوو."
سەرچاوەكەی بەرێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی هەولێر ئاشكرایشی كرد، لە 8ـی ئاداری 2015 فەرمانی ڕاگرتنی دەرماڵەكە هەڵوەشێندرایەوە و، كارمەندانی تەندروستی، دەرماڵەكە پێ دەدرێتەوە.
دەرماڵەی ترسناكی كارمەندانی تەندروستی لە 1/1/2015ـەوە حیساب دەكرێت، هەموو كارمەندانی تەندروستی دەگرێتەوە كە 50%ی مووچەیان پێ دەكرێت.
یەحیا سابیر




