داعش دڕەندەترینی جیهانە
__2015_03_09_h19m9s33__LB.jpg)
بەریتانیا -KDP.info- بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی (ئیندیپێندێنت)، سەربازێکی جارانی سکۆتلەندا کە ئێستاکە شانبەشانی هێزەکانی پێشمەرگە شەڕی داعش دەکات گوتوویەتی، مەگەر نازییەکان کە باوەڕناکەم ئەوانیش هێندەی داعش نامرۆڤ بووبێتن، بۆیە دەڵێم ئەو داعشانە نامرۆڤ و دڕندەترینی جیهانن.
رۆژنامەی (ئیندیپێندێنت) لەسەر زاری (ئالان دۆنکن) سەربازی جارانی سکۆتلەندا کە لە یەکەی شاهانەی ئیرلەندا خزمەتی کردوە نووسیویەتی کە، ڕۆڵی بەریتانیا لە شەڕی داعشدا یەکجار لاوازە، پێی وایە دەبوایە ڕۆڵێکی کاراتر ببینێت. ئەو سەربازە دەشڵێت، ئەگەر ئەو گروپە توندڕەوە پێشی پێ نەگیرێت زۆر لەوەی پاریسمان خراپتر پێ دەکەن.
(دۆنکن) کە لەگەڵ ڕادیۆی (بیبیسی ٥)ـدا چاوپێکەوتنی هەبوو، گوتی ئەو لەبەر خاتری خەڵکی کورد و هەستی مرۆڤایەتی لێرە لە کوردستانە و شەڕی داعش دەکات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی (ئیندیپێندێنت)، سەربازێکی جارانی سکۆتلەندا کە ئێستاکە شانبەشانی هێزەکانی پێشمەرگە شەڕی داعش دەکات گوتوویەتی، مەگەر نازییەکان کە باوەڕناکەم ئەوانیش هێندەی داعش نامرۆڤ بووبێتن، بۆیە دەڵێم کە ئەم داعشانە نامرۆڤ و دڕندەترینی جیهانن.
شیاوی گوتنە، لە ڕاپۆرتەکەدا ڕۆڵی ئێستای (ئالان دۆنکن)ـی بە ڕاهێنەری هێزە ئاشورییەکان دیاری کردووە، (دۆنکن) داوای لە وڵاتانی دنیا کردووە کە هاوکاریی کورد بکەن بۆ شەڕی داعش، گوتیشی ئەو بچووکترین ڕێگایە کە من لێرە خزمەت و یارمەتی کوردانی پێ دەدەم.
و/ خالید ئەحمەد




