٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە سەركەوتنی راگەیاند.. تەواوی شوێنەكان ئازاد كران و داعشیش زیانی زۆرە

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای كەركووك رایگەیاند، تەواوی ئەو شوێنانەی هێزی پێشمەرگە مەبەستی بوون، ئازاد كران، زیانێكی زۆریشی بە تیرۆرستان گەیاند و لە ئێستادا ناوچەكە لە ژێر كۆنترۆڵی هێزی پێشمەرگەدایە.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە رۆژئاوای كەركووك (سەلیم سوورچی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بەیانیی ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگە بەپێی پلانێكی داڕێژراو هێرشی بۆ سەر گوندی مەلاعەبدوڵڵا و چەند گوندێكی دیكە بە ناوەكانی سمایلاوای گەورە و سمایلاوەی بچووك و سەخرە و زنجیرە چیاكانی خرابەڕووت دەست پێ كرد و توانرا  ئازاد بكرێن، كە روبەرەكەی (17كم) دەبێت و هێزی پێشمەرگەیش گەیشتوونەتە دووڕێیانی حەویجە".

(سەلیم سوورچی) گوتیشی: "لەو هێرشەدا هێزی پێشمەرگە زۆر كەم زیانی هەبووە و تیرۆرستانیش زیانی زۆریان پێ گەیشتووە و چەند تەرمێكیشیان لە گۆڕەپانی شەڕدا جێ ماون، چونكە توانای بەرگریكردنیان نەبوو و رایان دەكرد".

ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە زیاتر گوتی: "تەواوی ئەو شوێنانە ئازاد كران كە هێزی پێشمەرگە مەبەستی بوون لە ناوچەكەدا كۆنتڕۆڵیان بكات".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار