٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرحەد قادر: هەڵمەت و سەركەوتنی پێشمەرگە كاریگەری لەسەر ئارامیی كەركووك دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی  قەزا و ناحیەكانی كەركووك ئاماژە بەوە دەدات، هەڵمەتی پێشمەرگە بۆ ئازادكردنەوەی چەند میحوەرێكی باشووری كەركووك،  كاریگەرییەكی باشی لەسەر ئارامیی شاری كەركووك دەبێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك عەمید (سەرحەد قادر) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هەڵمەتی ئازاد كردنەوەی شار و شارۆچكەكانی  كەركووك لە قەزا و ناحیەكان كاریگەریی زۆری لەسەر ئەمنییەتی شارەكە دەبێت، چونكە بەشێكی زۆری چالاكییەكانی داعش لە قەزا و ناحیەكان و گوندەكانی دەوروبەری كەركووكە".
گوتیشی: "هێرشی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئەمڕۆ بۆ باشووری شاری كەركووك یەكێك دەبێت لەو ئۆپەراسیۆنە سەركەوتووانەی كە دەتوانێت ئارامییەكی تەواو بۆ ناوچەكە بگەڕێنێتەوە و هەڵمەتی هێزی پێشمەرگە و پۆلیسی شاری كەركووكیش بۆ راوەدوونانی داعش بەردەوام دەبێت، چونكە بەپێی پلانە سەربازییەكان ئەو ناوچانە دەبێت لە دەستی داعش وەربیگرێنەوە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك ئاماژەیشی دا، لە ئەنجامی هێرشی هێزی پێشمەرگە و پشكنین و گەڕانی هێزی پۆلیسی كەركووك، ژمارەیەك گومانلێكراو دەسگیر كراون و بەشێكیان لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار