٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دهۆك.. 9/3 بە رۆژی پاكوخاوێنیی شار دەستنیشان كرا

سەرچاوە: KDP.info

دهۆكKDP.info- سەرۆكی لیژنەی ڕاگەیاندنی رۆژی پاككردنەوەی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 9/3 بە رۆژی پاكوخاوێنیی ئەو شارە دەستنیشان كراوە و هەڵمەتی خاوێنكردنەوەی دهۆك لە تەواوی ئەو پارێزگایە بە ڕێوە دەچێت.

سەرۆكی لیژنەی ڕاگەیاندنی رۆژی پاككردنەوەی پارێزگای دهۆك (حەمزە رەزیكی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ دووشەممە 9/3/2015 وەكو رۆژی پاكوخاوێنی لە پارێزگای دهۆك ڕاگەیەندراوە و ئەو شارەیش بۆ چوار كەرت دابەش كراوە كە لە سەعات 9-ی بەیانییەوە هەر بەڕێوەبەرایەتییەكی حكوومی هەندێك شەقام و گەڕەك و شوێنی بۆ دانراون و لە خاوێنكردنەوەیان بەرپرسیار دەبن، هەروەها لە سەعات 11-ی پێش نیوەڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری 14 سمیناری رۆشنبیریی پاكوخاوێنی لە گشت سەنتەرەكانی رۆشنبیری ساز دەدات".
سەرۆكی لیژنەی ڕاگەیاندنی رۆژی پاككردنەوەی پارێزگاری دهۆك گوتیشی: "جگە لەوەی شاری دهۆك لە گشت خۆڵ و زبڵ و خاشاكێك خاوێن دەكرێتەوە، ئامانجی دیكەیش هەیە، ئەویش بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و رۆشنبیریی پاكوخاوێنی لەناو خەڵكیدا بە شێوەیەكی گشتی و، لە گشت قوتابخانەكانیش ماوەیەك مامۆستایان لەسەر ئەو بابەتە بۆ قوتابیان قسە دەكەن و ئەوانیش لەو هەڵمەتەدا بەشدار دەبن".
(رەزیكی) زیاتر گوتی: " لە 46 شارەوانی جگە لە سەنتەری شار ئەو هەڵمەتە بە شێوەیەكی بەرفراوان بەڕێوە دەچێت و 12 لایەنی سەرەكیی پەیوەندیدار ئەو كارە ئەنجام دەدەن".
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار