٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای كەركووك لە پێشڕەیدایە.. دوو گوند لە تیرۆریستان پاك كرانەوە

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info- فەرماندەی فەوجی 1ـی لیوای 10ـی پیادەی هەولێر لە میحوەری كەركووك دەڵێت، لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆوە هێزەكانی پێشمەرگە دەستیان بە پێشڕەوی كردووە بۆ ئازادكردنی چەند شوێنێك لە سنووری میحوەری رۆژئاوای كەركووك و، تا ئێستایش دوو گوند لە تیرۆریستانی داعش پاك كراونەتەوە.

فەرماندەی فەوجی 1ـی لیوای 10ـی پیادەی هەولێر عەقید (نازم هەركی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت:  "لە بەیانیی ئەمڕۆ كاتژمێر 5 ـەوە هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای كەركووك لە خرابەرووت دەستمان بە هێرش كردووە بۆ ئازادكردنی چەند شوێنێك بەپێی ئەو پیلانەی دانراوە".
(هەركی) گوتیشی: "فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانانیش هاوكاری ئێمەن لەو پێشڕەوییەدا و تا ئێستایش هەردوو گوندی (سمایلاوە)  لەلایەن پێشمەرگە قارەمانەكان لە تیرۆریستانی داعش پاككراوەتەوە و بەرەو سەخرە و مولتەقا بەڕێوەین"  .
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار