٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قەیرانی دارایی، مووسڵیشی تووش کرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڕەوشی شاری مووسڵ ڕایدەگەینێت تیرۆرستانی داعش لە رووی داراییەوە تووشی قەیران بوونە و دەستیان كردووە بە وەرگرتنی باج لە خەڵك؛ هەموو هەینییەک دوو كەس دەبنە شوێنێکی بەرز و،  فڕێی دەدەنە خوارەوە."
(حەسەن خەلۆ) بەرپرسی ناوچەی دیجلەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە زوممار، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە وڵاتانی هاوپەیان کەوتوونەتە وشكاندنی سەرچاوە دارییەكانی تیرۆرستانی داعش، ئەوەتا قەیرانی دارایی بە تیرۆرستاندا دیاری داوە و، داعشان کەوتوونەتە باج‌سەندن و، لەخشتەبردنی خەڵک؛ خاوەن زێڕنگر و سەوزەفرۆش و ئاژیار (سایەق)، کەس نەماوە بە دەستیانەوە دەچێ، لە هەمووان باج دەسێنن؛ بەوەیشەوە ناوەستن و، هەر ئافرەتێک بێتە دەرەوە، بڕوبیانوویەک گوایە شەرعیی لێ دەگرن و، پەنجاهەزار دینار سزای دەدەن!"
ئەو بەرپرسەی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە زوممار ڕایشیگەیاند : "تیرۆریستانی خەڵکی مووسڵیان چاوترسێن کردووە؛ هەموو هەینییەک، بە تۆمەتی سیخوڕی، دوو کەس دەبەنە ناوەڕاستی مووسڵ و، لە بانەوە فڕێی دەدەنە خوارەوە!"
حەسەن خەلۆ گوتیشی: "خەڵكی مووسڵ چاوەڕێی ئازادكردنی شارەکەیانن؛ بە تەواوەتی بێزار بوونە، ئاو و كارەبا کەمە؛ سووتەمەنی لە کڕین نایەت. "
نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار