٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لاشەی دوو ئەمیر و 100 داعشی دی، گەڕایەوە مووسڵ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری مووسڵ ڕایگەیاند، لاشەی 2 ئەمیر و 100 تیروریستیان بردووەتەوە بۆ مووسڵ؛ هەرهەموویان لە شەڕەکەی تکریتدا کوژراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی شاری مووسڵ بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم ئەمڕۆیە، لاشەی دوو ئەمیر و 100 تیرۆریستی دی داعشان کە لە شەڕەکەی تکریتدا کوژرابوون، گەڕێندراوەتەوە نەخۆشخانەکانی شاری مووسڵ. لەو لایشەوە داعش لە گەیارەدا، 'تاڵب خەلەف حەسەن شەمەری'ـیان گوللەباران کردووە؛ تاڵب خۆیشی داعش بووە بەڵام لە ترسی پێشمەرگەدا لە شەڕی گوێڕ ڕای‌کردبوویەوە."
هەژار مەموزینی
 

هەواڵی پەیوەندیدار