تیرۆرستانی داعش بینای مۆزەخانەی مێژووی موسڵیان تەقاندەوە

مووسڵ-KDP.info-بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەموسڵ ئاشکرایکرد، تیرۆرستانی داعش دوای شکاندن وتێکدانی کەل وپەلەکانی مۆزەخانەی مێژووی موسڵ، ئەمڕۆ بینای مۆزەخانەکەشیان تەقاندەوە.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەموسڵ (عیسمەت رەجەب)بەماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:" تیرۆرستانی داعش دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو ھەموو کەل وپەلەکانی ناو مۆزەخانەی موسڵیان شکاند وتێکیاندا ،ئەمڕۆ بینای ئەو مۆزەخانەیان بۆمبرێژکردوو تەقاندیانەوە.
مۆزەخانەی مێژووی موسڵ دەکەوێتە جادەی کۆماری لەنزیک بینای پارێزگای موسڵ وپێش چەند رۆژێک تەواوی کەل وپەلەکانی ناو مۆزەخانەکەیان شکاندوتێکیاندا ودواتر لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا بەڵاویان کردەوە.
بڵندئیبراھیم




