٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زۆرینەی تیرۆریستە بیانییەکانی شنگال کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

شتگال-KDP.info- فەرماندەی بەرەجەنگی شنگال ئاشکرایکرد، کە تیرۆریستانی داعش بەردەوام ھێرش دەهێنن و، تێک دەشکێن؛ تاوەکو ئێستاش ٧٠%تیرۆرستانی بیانی لە شنگال لەسەر دەستی ھێزی پێشمەرگە و، فڕۆکە جەنگییەکان کوژراون.

عەمید (ھاشم سیتەیی) فەرماندەی بەری شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی داعش بە بەردەوامی لە شنگال ھێرش دەهێننە سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە، بەڵام هیچیان پێ ناکرێت؛ یان دەکوژرێن یاخود دەگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان و، دوێشەو ھێرشێکیان کرد و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان ئامادە کردبوو، بەڵام بە سەختی بۆردوومان کران و، ١٤ کەسیان لێ کوژرا و، سێ ئۆتۆمبێل و، حەفارەیەکیشیان لێ سووتا؛ یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بۆمبڕێژ کرابوو."
عەمید (ھاشم سیتەیی) گوتیشی، لەوێ ورەی داعش ڕووخاوە، چونکە ئەو تیرۆرستانەی دێنە شنگال زۆر نامێننەوە، یان دەکوژرێن یاخود ھەڵدێن؛ ئەوپەڕەکەی حەفتە لەوێ دەمێننەوە.
ڕوونیشی کردەوە، پێشترە زۆر تیرۆریستی بیانی لە شنگال بوون، بەڵام لە چەند ھێرشێکدا ٧٠%یان کوژران.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار