٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تیرۆریستانی داعش لە کۆڵ شوێنەوارەكانی مووسڵ نابنەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڕەوشی شاری مووسڵ ڕایگەیاند کە، تیرۆریستانی داعش ئەمڕۆ دەستیان كردووە بە تەقاندنەوەی شوێنەوارەكانی خۆرسیباد.

(سەعید مەموزینی)  بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی داعش لە تەقاندنەوە و تێكدان و خاپووركردنی شوێنەوارەكانی سنووری شاری مووسڵدا بەردەوامن؛ ئەوەتا ئەمڕۆیش شوێنەوارەكانی گوندی خۆرسیبادی شارەدێی باشیکیان تەقاندووەتەوە."
ئەو بەرپرسی ڕاگەیێنگەی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ گوتیشی: "گوندی خۆرسیباد پایتەختی هاوینەی سەنحاریب، پاشای ئاشوورییەكان بووە."
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار