٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە خانەقیندا، پیاوێك خۆی و ئافرەتێكی كوشت و، سێ كەسیشی بریندار كرد

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین -KDP.info- ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی شاری خانەقیندا، هاووڵاتییەك تەقەی لە ئافرەتێك دەكات و دەیكوژێت، پاشان خۆیشی دەكوژێت و، سێ كەسیش بریندار دەكات. پۆلیس جارێ هۆكارەكەی نازانێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین، عەقید هیشام بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم پێشنێوەڕۆیە لە نەخۆشخانەکەی خانەقیندا، هاووڵاتییەك پڕی داوەتە دەمانچەی پۆلیسێكی پاسەوانی نەخۆشخانەكە و، ئافرەتێكی پێ کوشتووە."
عەقید هیشام گوتیشی: "بە دەم تەقەکردنەکەوە، سێ كەسی دیكەیش بەر کەوتوونە و، سووكەبرینێکیان لێ نیشتووە؛ کابرا پەلەپەل خۆیشی کوشتووە. هەردوو كوژراوەكە ئاوارەنە؛ یەكێكیان خەڵكی شارەبانە و، ئەوی دیكەشیان خەڵکی ناوچەی خالدییەی سنووری دیالەیە؛ جارێ كەسوكاری هیچ لایەكیان نەهاتوون و هۆكاری تاوانەكە نادیارە."
ئەوەیشی خستە ڕوو: لەبەر ئەوەی دەمانچەكە هی كارمەندێكی پۆلیسی تایبەت بە پاسەوانی دامودەزگاكانە و لە نەخۆشخانە دەوام دەكات، ئەو كارمەندەی پۆلیس دەستگیر كراوە، چونكە کابرا بە دەمانچەی ئەو پۆلیسە تاوانەكەی کردووە."
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی خانەقین كە نەیویست ناوی بدرکێنین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "چەند دەنگۆیەك لەسەر ئەو تاوانە هەیە بەڵام ڕاست‌ودرۆی دیار نییە؛ گوایە دەڵێن ئەو کابرا پێشتر ئەو ئافرەتەی خۆش ویستووە و، داواخوازیشی كردووە، بەڵام نەیانداوە پێی و، ئافرەتەكە شووی كردووە."
دەڵێن ئەو چەکەی خەڵکەکەی پێ کوژراوە، كڵاشینكۆف بووە نەک دەمانچە.
كاروان جاف 
 

هەواڵی پەیوەندیدار