٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازڵ بەشارەتی: پێویستە حکوومەت بێتە دەنگ.. لەو ناڕەزایەتییەدا پشتی خەڵکی هەڵەبجە دەگرین

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info- (فازڵ بەشارەتی) بەرپرسی لقی ١٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵەبجە دەڵێ: پێویستە لیژنەی باڵای دانوستانکار لەئەنجوومەنی وەزیران بە دەنگ بێت و بێتە سەر ھێڵ بۆ ئەوەی ڕێگە چارەیەک بدۆزنەوە بۆ چارەکردنی کێشەی پێکنەھێنانی حکوومەتە خۆجێییەکەی هەڵەبجە.

(فازڵ بەشارەتی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەینێ خەڵکی ھەڵەبجە لەبەر دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێییەکەی هەڵەبجە، نیو سەعاتێک بازاڕ دابخەن؛ ئێمەیش ئەمڕۆ ھەڵوێستی خۆمان ڕوون کردەوە؛ جا با خەڵکی هەڵەبجە خۆیان بڕیار بدەن کێ ھۆکاری دواکەوتنی دامەزرانی حکوومەتە خۆجێییەکەی ھەڵەبجەیە."
(فازڵ بەشارەتی) گوتیشی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و، بە تایبەت یەکێتی کۆسپیان خستووەتە بەر پێکهێنانی حکوومەتە خۆجێییەکەی ھەڵەبجە؛ جارێ ھەموو پۆستەکان لە دەست ئەواندایە، ئەوەیە سرێ‌سرێ¬ (موماتەڵە) دەکەن، بەشکەم پۆستەکان هەر لە دەست خۆیاندا بمینێتەوە و، نەیدەن بە ھیچ لایەنێک! ئێمە زۆر نەرمیمان نواندووە ئەوان ئامادە نین ڕێک کەون.
بەرپرسی لقی ١٢ی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕوونیشی کردەوە،  پێویستە بگەڕێینەوە بۆ ڕێککەوتنەکانی پێشوومان و، لیژنەی باڵای دانوستانکەر لە ئەنجوومەنی وەزیران بێتە سەر ھێڵ، بۆ ئەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ ئەوە بدۆزنەوە لایەنی بەرانبەر ئامادەیی ھەبێت بۆ ڕێککەوتن.
ئەوەشی خستە ڕوو، ئێمە پشتی خەڵک دەگرین، ئاخر چۆن دەکرێت ئەو هەموو سرێ‌سرێیە بکەن لە دانەوەی پۆستەکاندا، لەبەر لایەنێکی تایبەت.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار