٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەڵکی کۆبانێ بە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکەیان گەلێک دڵخۆشن

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانێ-KDP.info- فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە کۆبانێ دەڵێ، خەڵكی كۆبانی بە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکەیان گەلێ دڵخۆشن؛ خەڵکی لەبەر ئەم گوتارە یەکڕیزخەرە، ستاییشی سەرۆک بارزانی دەکەن.

عەمید (تەڵعەت ساڵح زراری)‌ فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی كۆبانێ‌ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە 6/3/2015ـەوە، لەوەتی سەرۆك بارزانی پەیامی ئاوەدانكردنەوەی شاری كۆبانێی‌ ڕاگەیاند، خەڵكی كۆبانێ‌ كەیفخۆش و خۆشحاڵ و دڵخۆشبوونە، بە گرنگی دەزانن؛ بە پەیامی یەكڕێزیی نەتەوەیی و بە پیرۆزی دادەنێن و، ستاییشی سەرۆک بارزانی دەکەن؛ ئاخر كۆبانێ‌ گەلێ زەروورە کە ئاوەدان بکرێتەوە."
(تەڵعەت زراری) ڕاشیگەیاند: "پێنجشەممەی ڕابرد، دیسان کۆمەڵە خەڵکێکی زۆر گەڕانەوە بۆ کۆبانێ؛ نزیكەی سێ چواهەزار كەس دەبوون و، چاوەڕوان دەكرێت لە بەیانییەوە خەڵکێكی زۆرتریش بگەڕێنەوە؛ بە گوێرەی ئامار، تا ئێستا نزیكەی 24هەزار كەس گەڕاونەتەوە."
(زراری) دەربارەی بەرەكانی شەڕیش گوتی: "قۆڵی ڕۆژئاوای كۆبانێ‌ بە تەواوەتی لە تیرۆرستانی داعش پاك كراوەتەوە؛ لە ڕۆژهەڵات و باشووریشدا کورد لە پێشڕەوییەکەی بەردەوامدان."
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار