٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی 750 خێزان و 500 منداڵە ئاوارەی باروبوو کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لەسەر دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری و پێداویستی ڕۆژانە و زستانە بەسەر ئاواراندا، لەو میانەشدا لە كەمپی بەحركە و شارەدێی گوێڕ و دیبەگەدا خۆراك و جلوبەرگ و پێداویستی زستانەی بەسەر 750 خێزانی ئاوارە و 500 منداڵدا دابەشكرد.
ڕۆژی 8/3/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەشێوەیەكی بەردەوام خۆراك و پێداویستی زستانە و جلوبەرگ و دەیان جۆر پێداویستی دیکەیان بەسەردا دابەش دەكات, لەو میانەشدا ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوی سوورەمانگی ئیماراتدا ئازووقە و سۆپا و موكێت و تەندوور و گاز و کایەکلێ (لەعابە)یان بەسەر 750 خێزانی خەڵکی شارەدێی گوێڕدا دابەش کرد، كە هەموویان دانیشتووی دیبەگە بوون.
لەلایەكی دیکەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بنکە پەروەرەدییەکەی لیزا، پێکەوە كۆمەڵێك پێداویستی منداڵانەیان بەسەر 700 منداڵی نیشتەجێی لە كەمپی بەحركەدا، دابەش کرد؛ دیارییەكانیش بریتی بوون لە بووكەڵە و كراس و باڵکوڵ (تیشێرت) و پێداویستی قوتابخانە. لە هەڵمەتێكی تردا بە هاوكاری لەگەڵ قوتابخانە ئەهلییەکەی عیشقی برایەتیدا، جلوبەرگ و خواردنی جۆراوجۆریان بەسەر ئاوارەکانی كەمپەكەدا دابەش كرد.
 

هەواڵی پەیوەندیدار