گوێر..پێشمەرگە گەیشتوونەتە کەنار ڕووبار

گوێڕـKDP.infoـ جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هەولێر عەمید (سەردار مورتکە) دەڵیت، ڕەوشی میحوەری گوێڕ ــ مەخمور زۆر ئارامە و تا دێ کڕتریش دەبێت؛ هاوکات جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور ــ گوێڕ (ئاراس حەسۆ میرخان) دەڵێ، پێشمەرگە لە سەنگەر هاتوونەتە دەر و، چوونە لە کەنار ڕووبارەکەدا سەنگەریان گرتووەتەوە لە دوژمن."
عەمید (سەردار مورتكە) جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هەولێر بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ڕەوشی میحوەری گوێڕ ـ مەخموور زۆر خۆشە و، تا دێ باشتریش زیاتریش دەبێت و هێزی پێشمەرگە بە ورەیەكی پۆڵایینەوە لە سەنگەرەكانی پێشەوەدان بۆ بەرەپەرچدانەوەی هەرجۆرە هێرشێك و تیرۆریستانی داعش ڕەوشیان زۆر خراپە و، لەو چەند هێرشهێنانەی ئەم دواییەیان دا، شپرزە بوون و، بێسەروبەربوونە."
هەروەها (ئاراس حەسۆ میرخان) جێگری سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور ـ گوێڕ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هێزی پێشمەرگە كوردستان لە ناوچەی گوێڕ سەنگەرەكانی بردووەتە پێش تاوەكو كەنار ڕووبار ڕۆیشتووین، ئاواهی ئەو ناوچانە باشتر دەپارێزین و زیاتر بەرپەرچی هێرشەكانی تیرۆریستان دەدەینەوە و لەو بەری ڕوبارەكەیشەوە لە جموجۆڵیان دەخەین."
سەرباز واحید




