١٤ تیرۆریست بەجارێ تێدا چوون

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەک لە شاری مووسڵ پێی ڕاگەیاندین فڕۆکەجەنگییەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانان کاروانێکی ئوتومبێلەکانی تیرۆریستانی داعشانیان لە نیزیک شاری مووسڵ کردە ئامانج و 14تیرۆریستیان لێ کوشتن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەشاری مووسڵ کە نەیویست ناوی ببرێت بەماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کودستانی ڕاگەیاند، لە نەمرودەوە کاروانێکی ئۆتۆمبێلی داعشان بۆ نێو مووسڵ بەڕێکەوتبوون، ئا لەوکاتدا فڕۆکەجەنگییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆردومانی کردن و لە ئاکامدا ١٤ تیرۆریستی لێ کوشتن.
سەرچاوەکە گوتیشی کە، لەئاکامی بۆردۆمانی فڕۆکەجەنگییەکان بۆسەر مۆڵگەیەکی تیرۆریستانی داعش لە غاباتی شاری مووسڵ، ٢ ئەمیر و ٨ تیروریستی دیکە کوژراون.
هەژار مەموزینی




