٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوو ئەمیر و ٢٢ تیرۆریستی دیکە کوژران

سەرچاوە: KDP.info

حەمدانیە-KDP.info-بەرپرسێکی حزبی لەسنووری پارێزگای مووسڵ، پێی ڕایگەیاندین ڵەئەنجامی بۆردومانی چڕی فڕۆکەجەنگییەکان لە قەزای حەمدانیە دوو ئەمیر و ٢٢ تیرۆریستی دیکەی داعش کوژران.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەمووسڵ (سەعید مەموزینی) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە  فڕۆکەجەنگییەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە قەزای حەمدانیە لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ بەچڕی مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشیان بۆردومان کرد و ئامانجەکانیان پێکاوە و، باشیان لە داعشان کوشتوون.
(سەعید مەموزینی) دەشڵێت، لەئەنجامی بۆردومانەکەدا ٢ ئەمیر و ٢٢ تیرۆریستی داعش کوژراون.
  (سەعید مەموزینی) ئاماژەیشی کرد، تیرۆریستانی داعش لەچەند هەڵەمەتێکی جیادا لەشوێنە جیاجیاکانی شاری مووسڵ، ٢٩ ئافرەتیان دەستگیر کردوون.
(مەموزینی) لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی ئافرەتەکان گوتی، لەبەرئەوەی داعش پێیانی گوتووە دەبێ جیهادی نیکاح لەگەڵ تیرۆریستان بکەن، تێکڕای ئەو ٢٩ ئافرەتە رازینەبوونە و بەوهۆیەشەوە دەستگیر کراون.
هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار