گەورەتیرۆریستێکی داعش لە مووسڵ تێدا چوو

مووسڵ-KDP.info- (عیسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ئاشکرای کرد، ئەم ئێوارەیە گەورە تیرۆریستێکی داعش لە شاری مووسڵ، کەوتە بەر دەسڕێژی گوللەی چەکدارانی کەتیبەکانی مووسڵ و دەستبەجێ تێدا چوو.
(عیسمەت ڕەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەرپرسی تیرۆریستانی داعش لە گەڕەکی یەرمووکی لای ڕاستی شاری مووسڵ بە ناوی (ئەحمەد مەتەر) لەلایەن چەکدارانی کەتیبەکانی مووسڵ تەقەی لێ کرا و، دەستبەجێ کوژرا. ئەو گەورە تیرۆریستەی داعشان لە ناو ترۆمبێلەکەی خۆیدا کوشتووە."
گوتیشی، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش بە بۆمبی چێندراو شارە مێژووییەکەی 'حەزەر'یان بە تەواوەتی کاول کردووە؛ هەڵبەت دوێشەو شارەکەیان تاڵان کردبوو.
بڵند ئیبراھیم




