٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە خورماتوو 36 کەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاساییشی  خورماتوو ئاشکرای کرد، لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە شارۆچکەی خورماتوو ٣٦ کەس کوژران و بریندار بوون.

ڕائید (فارووق ئەحمەد) بەڕێوەبەری ئاساییشی خورماتوو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم ئێوارەیە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک نانەواخانەیەکی نزیک مەڵبەندی یەکێتی لە شارۆچکەی خورماتوو تەقییەوە و، چوار کەسی کوشتن و، ٣٢یشی بریندار کرد."
ڕائید (فارووق ئەحمەد) گوتیشی: "چوار کوژراوەکە تورکمانن و، بریندارەکانیش ١٢یان کوردن و ئەو باقییەکەیشیان تورکمانن."
بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار