٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەریتانیێک ٢٠ خۆبەخشی وڵاتەکەی هێناوەتە ڕیزەکانی پێشمەرگەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەریتانیا-KDP.info- بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی (بی‌بی‌سی)، (مات بارتلێت) -کە بەریتانیاییە ــ لە هەوڵی کۆکردنەوەی گەنجانی خۆبەخشدایە بۆ پەیوەندیکردن بە پێشمەرگەوە و، شەڕکردن لە دژی داعش؛ ئەو تا ئێستا توانیویەتی ٢٠ خۆبەخشی وڵاتەکەی بێنێتە پاڵ پێشمەرگەوە.

پێنجشەممەی ڕابرد، (مات بارتلێت) لە چاوپێکەوتنێکدا بە پڕۆگرامی هەواڵی شەوانەی بی‌بی‌سیی گوت، گرووپەکەی ئەوان پەیوەندیی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ بەرپرسانی چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ وەرگرتنی کەسانی دەرەکی لە ڕووی هەڵسەنگاندن و بەڕێوەبردنیاندا.

(بارتلێت) گوتیشی: "ئێمە بەو کارەمان دەمانەوێت گرووپێکی چەکداری تایبەتی هۆکارە (پرۆفیشناڵ) ڕابهێنین و سازیان بکەین پێش ناردیان بۆ ناو پێشمەرگە، ئێمە دەمانەوێت بەشدار بین لەگەڵ پێشمەرگە بۆ لەناوبردنی داعش."

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی (بی‌بی‌سی)، (مات بارتلێت) ــ کە خۆی بەریتانیاییە ــ لە هەوڵی کۆکردنەوەی گەنجانی خۆبەخشدایە بۆ پەیوەندیکردن بە پێشمەرگەوە و، شەڕکردن لە دژی داعشدا. لەو پێناوەشدا گرووپێکی تایبەتی لە فەیسبووکدا کردووەتەوە بۆ وەرگرتنی خۆبەخشان.


(مات بارتلێت) لە ڕێگەی فەیسبووکەوە دەیەوێت لە بەریتانیاوە خەڵکی خۆبەخش کۆ بکاتەوە و بیانهێنێت بۆ شەڕی داعش، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە تاوەکو ئێستا نزیکەی (٢٠) کەسی خۆبەخشی ناردووەتە عێراق و لە پاڵ پێشمەرگەدا شەڕی توندڕەوانی داعش دەکەن.

شیاوی گوتنە، لە بەرانبەر ئەو هەستەیدا بۆ پشتگیریکردنی پێشمەرگەی کوردستان، کۆمەڵێک گرووپی کوردی سوپاسگوزاری خۆیان بۆ دەربڕیوە.


و/ خالید ئەحمەد
 

هەواڵی پەیوەندیدار