٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تا میلیشیا لە جەلەولا بن، خەڵکی ئەو شارە ئۆخەی ناکەن و، ناگەڕێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

 جەلەولا-KDP.info- ئەندامێكی پێشووی ئەنجوومەنی پاریزگای دیالە دەڵێ، تا میلیشیا لە جەلەولا بێ، ئەو دەڤەرە ئاژاوەی لێ نابڕێ و، خەڵك ناگەڕێتەوە؛ هەڵبەت بەشێك لە ئەندامانی میشلیشیاكان كەسانی داواكراون لەلایەن دادگا و تاوانیان کردووە ".
(عامر ڕەفعەت) ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پاریزگای دیالە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تا میلیشیا لە جەلەولا بن، ئاژاوە نابڕێتەوە و، خەڵك ناگەڕێنەوە، ئەم میلیشیایانە خەڵكێكی نامۆن لە جەلەولا و بە ئارەزووی خۆیان ماڵ دەسووتێنن و، دەتەقێننەوە و، ئەگەر خەڵكیش لە جەلەولا بان ئەوا خەڵكیشیان دەكوشت و دەڕفاند، بەشێك لە میشلیشیاكان تاوانبارن و، دادگا بە شوێنیانەوەیە؛ بۆیە پێویستە ئەم هێزانە دوور بخرێنەوە لە ناوچەكانی كوردستان.
لەكۆی‌ (37) گوندی‌ سنوری‌ جەلەولا، تەنها دانیشتووانی‌ گوندێكیان گەڕاونەتەوە و،‌ خەڵکی جەلەولا نەگیراونەتەوە."
(عامر ڕەفعەت) پێوەست بە گەڕانەوەی ئاوارەكانی جەلەولا دەڵێت: "ئاوارەكانی جەلەولا لە دۆخێكی زۆر خراپدا ژیان دەگوزەرێنن و، نەگەڕاونەتەوە شارەكەی خۆیان تەنها چەند كەسێك نەبێت ئەویش بۆ ئەوە لە جەلەولان تا میلیشیا شیعەكان ماڵەكانیان تاڵان نەكەن و، نەیسووتێنن، تا ئەم كاتەش ماڵ‌سووتاندن لە جەلەولا هەیە و میلیشیاكان بەردەوامن لە گەندەكاری؛ جەلەولا خزمەتگوزاریی لێ نییە و ئاوی خواردنەوە لەو شارەدا نەماوە."
ئەو ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پاریزگای دیالە ڕوونی كردەوە كە: "تا میلیشیا لە جەلەولا بن، ئاوارە ناگەڕێنەوە؛ چونكە هیچ باوەرێكیان بەو هێزە بێسەروبەرانە نییە كە هەركۆمەڵیك و، ناوێكیان هەیە و، خەڵك ئازار دەدەن، لەسەر هۆزهۆزانێ و نەتەوە و، ئاگای ئینسانەتی نازانن."
سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار