٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێخ شامۆ: دەمانەوێت فەوجی ئێزدیان فراوانتر بكرێت تا ناوچەی خۆیان بپارێزن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info-  (شێخ شامۆ) نوێنەری ئێزدییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، بوونی ئێزدییەكان لە فەوجێكی تایبەتی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەدا بە گرینگ دەزانێت و بڕوای وایە، دەبێت ئەو فەوجە بایەخی زیاتری پێ بدرێت و فراوانتر بكرێت.

(شێخ شامۆ) بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای ئازادكردنەوەی شنگال بەرنامەی تازە بۆ شارۆچكەكە هەیە و، دواتر ئەگەر هەڵبژاردن كرا، ئەوا وەك ئێستا هەر خەڵكی شنگال ناوچەكە بەڕێوە دەبەن و، شنگالیش بەشێكی گرینگە لە كوردستان و، ئێستا هەموو ئامادەكارییەك بۆ ئازادكردنەوەی گیراوەتە بەر؛ باشووری شنگال گرێدراوی تەلەعفەر و بەعاجە، بۆیە بە پلانی سەربازی ئەگەر ئەو ناوچانە بە تەواوی ئازاد نەكرێنەوە، ئاستەمە شنگال بە تەواوی ئازاد بكرێتەوە، پلانی بەهێزیش لە ئارادایە، بەڵام بەپێی بەرنامە دەبێت".
(شێخ شامۆ) گوتیشی: "ئەو هێزەی كە ئێستا لە پێشمەرگە شنگالییەكان پێك هێنراوە، مافی خۆیانە شەرەفی پێشمەرگایەتی وەربگرن و بكرێتە فەوجێكی تایبەت لە وەزارەتی پێشمەرگە، بۆیە ئامادەكارییەکی تەواو كراوە بۆ ئەوەی ئەو فەوجە فراوانتر بكرێت و، پارێزگاری لە ناوچەكەیان بكەن".
 

هەواڵی پەیوەندیدار