٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەفتەی ڕابرد، 50 داعش لە شنگالدا كوژراون

سەرچاوە: KDP.info

شنگال -KDP.info- بەرپرسی بەرەجەنگی شنگال ڕایگەیاند، حەفتەی ڕابرد زیاتر لە 50 تیرۆریستی داعش لە ناو شنگالدا كوژراون و، زیاتر لە 90ی دیكەیش بریندار بوونە، ئەوەیش سەری لە داعش شێواندووە و ڕۆژ نییە لە ترسی هێزەكانی پێشمەرگە بەرەو شوێنی دیكە هەڵنەیێن.
(هاشم سیتەیی) ئامر لیوای هەشت و فەرماندەی بەرەجەنگی شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە پێرێوە لەناو شنگال دەنگی تەقە كەم بووەتەوە، ئاخر چەكدارانی داعش لەوێ بڕستیان لێ بڕاوە، لەو حەفتەی ڕابرد، زیاتر 50 تیرۆرستیان لێ كوژراوە و زیاتر لە 90ی دیكەیشیان لێ بریندار بووە، ئەوە سەری لە تیرۆرستان شێواندووە و ژمارەیەكی زۆر كەم تیرۆرست لەناو شنگال ماون، ئەوانی دیكە هەموویان لە ترسی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ دەرەوەی شنگال هەڵاتوونە."
گوتیشی: "پلانی ڕزگاركردنی یەکجارەکیی شنگال تەواو بووە، ئەوەندەیە چاوەڕوانی کاتی خۆی دەکەین، ئەگەرنا ڕزگاركردنی شنگال زۆر ئاسانە و لە ماوەیەكی كەمدا ئازاد دەكرێت.
ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار