٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیسان تەقینەوە، خورماتووی گرتەوە

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو -KDP.info- لە گەڕەكێكی شارۆچكەی دووزخورماتوودا لەبەر تەقینەوەی چوار بۆمبی چێندراو، کابرایەک بریندار بووە و، زەرەی زۆریش لە خەڵک کەوت.

محەمەد فایەق بەڕێوەبەری ڕاگەیێنگەی شارۆچکەوانیی  خورماتوو، بە ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لەو شەوڕوۆژەدا، تەنها لە گەڕەكی عەسكەری شارۆچكەی خورماتوو، تیرۆریستان چوار بۆمبی چێندراویان تەقاندووەتەوە."
محەمەد فایەق گوتیشی: "دوو بۆمبیان لە ڕەشەبازاڕی گەڕەكەكەدا تەقیونەتەوە و، هاووڵاتییەك بریندار بووە. دوو بۆمبەكەی دیكەش لە خانووی عەرەبێکی سوننەدا تەقێندراونەتەوە، کە بەینێ لەمەوبەر شیعەکان بە زۆر خانووەکەیان پێ چۆڵ کردبوو."
گەڕەكی عەسكەریی شارۆچكەی  خورماتوو، بەردەوام تەقینەوەی لێ دەکرێ؛ دیارە تاوانباران بە ئیسراحەت هەڵدێن و، کەس دەستگیریان ناكا.
كاروان جاف
 

هەواڵی پەیوەندیدار