٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سۆران.. هەموومان پێشمەرگەین بۆ پاراستنی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

سۆران – kdp.info-بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سۆران دەڵێ، سەنتەری زانایان بۆ چالاكی ئایینی بە بەشداریی 100 مامۆستای ئایین خولێكی ڕۆشنبیریی كردەوە بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیی مامۆستایانی ئایین.
(بەدرەدین سەعید وەیسی) بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی ئەوقافی سۆران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت : "ئەمڕۆ لەژێر دروشمی (هەموومان پێشمەرگەین بۆ پاراستنی كوردستان) سەنتەری زانایان بۆ چالاكی ئایینی بە بەشداریی 100 مامۆستای ئایین خولێكی ڕۆشنبیریی كردەوە بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیی مامۆستایانی ئایین .
بەرپەرسی ڕاگەیاندنی ئەوقافی سۆران گوتیشی: "گرنكیی كردنەوەی ئەو خولە ئەوەیە مامۆستایانی ئایین فێرە بابەتی گرنگ و سەردەم دەبن؛ تا هاووڵاتیانی پێ هۆشیار بکەنەوە، بە تایبەتی لەم قۆناغەدا كە كوردستان ڕووبەرووی هێرشی تیرۆرستانی داعش بووەتەوە؛ مەلاکان دەتوانن بە بابەتانە بەرپەرچی پیلانە فکرییەكانی تیرۆستان بدەنەوە؛ دیارە (سەرۆك بارزانی) چەندین جار داوای كردووە مامۆستایانی ئایین ڕۆڵی خۆیان لەو بوارەدا بگێرن."
(بەردرەدین سەعید) ئاماژەیشی کرد: "ئەمڕۆ چەندین بابەت پێشكەش كران؛ لەوانە: كوشتنەوەی مرۆڤ لە ڕوانگەی ئیسلامەوە، (مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید) سەرۆكی یەكیەتیی زانایان پێشکەشی کرد. مامەڵەكردن لەگەڵ دیل، (مەلا جەعفەر نەجمەدین) مامۆستای پەیمانگای زانستە ئیسلامییەكان پێشکەشی کرد. كردەوەی تیرۆریستی، جیهاد نییە، کە ( د. مادح محەمەد) مامۆستای زانكۆ پێشەکەشی کرد."
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار