بەغدا بوو بە خراپترین پایتەختی جیهان

بەغدا-KDP.info- كۆمپانیایەكی جیهانی بەغدای پایتەختی عێراقی بە خراپترین پایتەخت لەسەر ئاستی جیهان بۆ ژیان و بژێوی دایاری دەكات.
بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی كۆمپانیای (مێرسەر)ی ڕاوێژكاری ئیداری و ستراتیژیی، ڤیەننای پایتەختی وڵاتی نەمسا بۆ شەشەم ساڵ لەسەر یەك لە سەروی لیستی پایتەخت و شارەكانی جیهاندایە لەڕوی باشی ئاستی بژێوییەوە داناوە، هەریەك لە شارەكانی زیورخی سویسرا و میونشن و دۆسڵدرۆف و فرانكفۆرتی ئەڵمانیا هاتوونەتە ڕیزی دە سەرچڵەکەی لیستەكەوە؛ بەو پێیەش حەفت وڵاتی ئەورووپا و، سێ شاری كەنەدا و، ئوسترالیا و، نیوزلەندا لە ڕیزبەندی یەكەمەكاندان.
بەپێی ڕاپۆرتی كۆمپانیاكە بەغدای پایتەختی عێراق، بەهۆی زۆری حاڵەتەكانی توندوتیژی و گرانی و خراپی ئاستی تەندروستی و ژینگەی كەشوهەوا و ڕۆشنبیریەوە لە ئاستێكی لاوازدایە لە دواچۆڕی لیستەكەی كۆمپانیای 'میرسەر'دا گیرساوەتەوە؛ دیارە خراپترین پایتەخت بۆ ژیان.
كۆمپانیای (مێرسەر) كۆمپانیایەكی ڕاوێژكاریی جیهانییە و لە 26 وڵات نووسینگەی هەیە.
یەحیا سابیر




