مونا نەبی: پێکهاتەی تورکمان هەڵوێستی سەرۆک بارزانی بەرز دەنرخێنن

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی لیستی پێشكەوتنی توركمان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، لە ناو ئاوارەكاندا بەبێ جیاوازی كار و خزمەت پێشكەش كراوە و، خەمخۆرییەكەی (سەرۆك بارزانی) دەرهەق بە ئاوارەكان گەلێ بە بەرزی دەینرخێنین، هەڵبەت هیچ جیاوازییەك نەخراوە لەنێوان پێكهاتەكان و ئێمەی پێكهاتەی توركمان لەمەشیاندا سوپاسی (سەرۆک بارزانی) دەکەین کە لە خەمی گشت پێکهاتەکاندایە.
(مونا نەبی) سەرۆكی لیستی پێشكەوتنی توركمان لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی دەڵێ، لە یەكەم رۆژی دامەزراندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، تا ئەمڕۆ هیچ جیاوازییەك نەبیندراوە لەناو پێكهاتەكاندا و لەسەر بنەمای نەتەوەیی و ئایین كار نەكراوە، بە هەمان شێوەش لە ناو ئاوارەكاندا بەبێ جیاوازی كار و خزمەت پێشكەش كراوە. گوتیشی: "خەمخۆرییەكەی (سەرۆك بارزانی) بەرانبەر بە ئاوارەكان گەلێ بە بەرزی دەینرخێنین، هیچ جیاوازیێك نەخراوەتە بەین پێكهاتەكان و، ئێمەی پێكهاتەی توركمان لەمەشیاندا سوپاسی (سەرۆک بارزانی) دەکەین کە لە خەمی گشت پێکهاتەکاندایە.
(مونا نەبی) پێوەست بە ڕەوشی ئاوارە توركمانەكان دەڵێ، لە هەرێمی كوردستاندا خزمەتی هەموو ئاوارەكان كراوە بەبێ هیچ جیاوازییەك، وەكو پێكهاتەی توركمانیش زیاتر ئاوارەكان منداڵ و ئافرتن و پێداویستی زیاتریان پێویستە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و ئەو زۆرەی حكوومەتی عێراق بۆ هەریمی كوردستانی هێناوە و، شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش حكوومەتی هەرێم نەیتوانیوە سەداسەدی پێدایستییەكان دابین بكات و، لە نزیكەوە هاوكاریان بێت، بەڵام بە گوێرەی توانا و ئەو قەبارەی هەرێمی كوردستان هەیەتی تواندراوە خزمەتێكی زۆر باشی ئاوارە توركمانەكان بكرێت.
سەرباز واحید




