داعش دەستیان بە خاپووركردنی شوێنەواری حەزەر كرد.. پارە و زێڕەكانیان بردووە
__2015_03_07_h10m58s54__RM.jpg)
مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڕەوشی شاری مووسڵ رایدەگەیەنێت، تیرۆریستانی داعش ئەمڕۆ دەستیان بە خاپووركردنی شوێنەوارەكانی شاری حەزەر كردووە و سەرجەم ئەو پارە و زێڕانەی كە هیی سەردەمی كۆنی پاشا مەسیحییەكان بوون، بردووە.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە شاری حەزەری نزیك مووسڵ كە شارێكی مێژووییە، بە شۆفەڵ دەستیان بە خاپووركردن و تێكدانی شوێنەوارەكان كردووە، ئەم شارە مێژووییەیش چوار لە پاشاكانی مەسیحییەكان فەرمانڕەواییان تێدا كردووە بە ناوەكانی (سنترۆق و وەلجس و عەبدسیما و سەنترۆق دەرهەم)" .
بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش گشت ئەو دراوانەی كە لە زێر و زیو دروست كراون و لە سەردەمی پاشا مەسیحییەكاندا بەكار دەهاتن و هەڵگیرابوون، هەموویان بردوون" .
جێی ئاماژەیە، شاری حەزەر شوێنەوارێكی مێژووییە بە دووریی 80كم دەكەوێتە رۆژئاوای شاری مووسڵ و نزیكەی 2كم رووبەرەكەیەتی .
نەشوان بەرزنجی




