داعش سەربازگەیەکی ستراتیژی لە مووسڵ تەقاندەوە

مووسڵ-KDP.info-بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی مووسڵ، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش سەربازگەیەکی گرینگ و ستراتیژیان لە باکووری شاری مووسڵ چۆڵکرد و تەقاندیانەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری مووسڵ کە نەیویست ناوی ببرێت بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەینی داعش تیرۆریستەکانی لە سەرزبازگەی ستراتیژی مشاد کەنەدی لە باکووری مووسڵ کشاندەوە و چۆڵیان کرد و پاشان تەقاندیانەوە.
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەکە، هۆکاری تەقاندنەوەی ئەو سەربازگەیە لەبەر ئەوەبووە کە رۆژانە داعش لەوێدا لەلایەن فڕۆکەجەنگییەکانەوە بۆردومان دەکران.
جێی ئاماژەیە، سەربازگەکە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا کارگەیەکی دروستکردنی چەک و تەقەمەنی بووە، دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس کراوەتە سەربازگە و بارەگای فیرقەی دوو لەوێبووە تا هاتنی داعش، دواتر داعش بارەگای لێ دانەوە.
هەژار مەموزینی




