٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەشە خۆراکی دانیشتوانی زوممار گەڕێندرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

زوممار-KDP.info-بەرپرسێکی حزبی لە سنووری شارەدێی زوممار پێی ڕاگەیاندین کە، بەشە خۆراکی دانیشتوانی شاردێی زوممار لەلایەن حکوومەتەوە گەڕێندرایەوە و، وا دابەشی سەر خەڵکی دەکەن.

بەرپرسی لێژنەی ناوچەی دیجلەی پارتی دیموکراتی کوردستان (حەسەن خەڵۆ) لەسنووری شارەدێی زوممار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، بەشە خۆراکی دانیشتوانی شارەدێی زوممار لەلایەن حکومەتەوە گەیشتە سنوورەکە و وا دابەشی سەری خەڵکی دەکەن.
(حەسەن خەڵۆ) ئاماژەیشی کرد، دوای ئەوەی لەساڵی ڕابردوەوە داعش دەستی بەسەر شارەدێکە گرت، لە مانگی 8ـەوە بەشەخۆراکی دانیشتوانانی زوممار بڕاو ئەمڕۆش بەشە خۆراکیان بۆ گەڕایەوە کە هێ مانگی ڕابروویان بۆهاتووە وا دابەشی دەکەن؛ بەشەخۆراکەکە بریتیە لە برنج، ئارد، شەکر و زەیت.
هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار