٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خەڵکی مووسڵ دەستیان بە کوشتنی داعشان کرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رەوشی مووسڵ پێی ڕاگەیاندین کە، خەڵکی مووسڵ هێرشیان کردوەتە سەر بارەگایەکی داعش و شەش تیرۆریستی داعشیان کوشتوون.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کودستان لەمووسڵ (سەعید مەموزینی) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ژمارەیەک لەدانیشتوانی شاری مووسڵ لەلای ڕۆژهەڵاتی شارەکە، هەڵیان کوتایە سەر بارەگایەکی تیرۆریستانی داعش و شەش تیرۆریستی داعشیان کوشت.
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش ١٣خانووی دیکەیان لە قەزای حەمدانیە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ تەقاندەوە  کە، ئێستا خاوەنەکانیان لەهەرێمی کوردستان نیشتەجێن.
(مەموزینی) دەڵێ، تیرۆریستانی داعش لەقەزای بەعاج ڕۆژئاوای مووسڵ شەش تیرۆریستی خۆیان بە تۆمەتی هەڵاتن لەبەرەکانی جەنگ بەرانبەر پێشمەرگە لە شنگال، گوللەباران کرد.
هەژار مەموزینی

 

هەواڵی پەیوەندیدار