فواد حوسێن: سەرۆک بارزانی بڕیاری دا، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی كەمپی كوردانی رۆژھەڵات پێک بهێنرێت

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان (د.فوئاد حوسێن) رایگەیاند کە (سەرۆک بارزانی) بڕیاری داوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنریت لەسەر رووداوی هەڵکوتانە سەر کەمپی کوردانی رۆژهەڵات لە لایەن ئاساییشەوە لە شاری کۆیە.
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان (فواد حوسێن) گوتیشی، پێکهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەو رووداوەی ھەڵكوتانە سەر كەمپی كوردانی رۆژھەڵات، کە لەلایەن ئاساییشەوە لە شاری كۆیەوەیە، بە مەبەستی لێكۆڵینەوەیە لە رووداوەكە و گەیشتنە بە راستییەكان لە زووترین كاتدا.




