داعش قازیی مووسڵ و سەرۆکهۆزی لهێبی گولـلەباران کردن

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخی مووسڵ ئەمڕۆ پێیڕاگەیاندین کە داعشان کۆمەڵێک تاوانکاری دیکەیان لە مووسڵ ئەنجام دا کە قازی مووسڵ و سەرۆکهۆزێکیان گوللەباران کردن.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند:"ئێستا داعش بە زێڕنگرەکانییەوە گرتووە، بۆ هەر یەک کیلۆزێر دەبێ ١٠٠ دۆلار بدەن و، لەسەر پسولەی زێڕنگرەکەیش هێمای داعش هەبێت، ئەگەرنا سزایان دەدەن."
گوتیشی، تیرۆریستانی داعش یەکێک لە سەرۆکھۆزەکانی عەشیرەتی لێھێبیان بەناوی(عەبدولکەرم موحسین لھێبی) لە گوندی مەریری سەر بەناحیەی گەیارە دەست گیرکردووە و دەسبەجێ گوللەبارانیان کردووە.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راشیگەیاند، تیرۆریستانی داعش مزگەوتی حەمۆ قەدۆیان لە ناوەڕاستی ناوچەی مەیدان لەلای راستی شاری مووسڵ کە لەسەردەمی عوسمانییەکان دروست کراوە خاپوور کرد.
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش قازی دادگای تاوانەکانی مووسڵیان بەناوی(عەبدوڵڵا عەبدولوەھاب) گوللەباران کرد، ئەوەشی خستەڕوو، تیرۆریستانی داعش بارەگای سەرکردایەتیی فیرقەی مەشاتی دوویان لە ناوچەی حەدبا تەقاندەوە.
بڵند ئیبراھیم




