٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

١٦ هەزار کەس گەڕاونەتەوە کۆبانی..خەڵکی ستاییشی کارەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانی-KDP.info-فەرماندەکەی هێزی پێشمەرگە لە کۆبانی رایگەیاند کە، ١٦ هەزار کەس گەڕاونەتەوە کۆبانی و خەڵک لەوێدا ستاییشی کارەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکەن.
فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە کۆبانی عەمید (تەڵعەت ساڵح زراری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، لە باشووری کۆبانی شەڕی داعش درێژەی هەیە، بۆیە ژمارەیەک لە هێزی پێشمەرگە بۆ پاڵپشتی شەڕڤانان چوونەتە ئەوێ تا سەنگەرەکان بەشێوەیەک قایمبکرێن جارێکی دی داعش نەتوانێ پێشڕەوی بکات.
(تەڵعەت زراری) پێوەست بە گەڕانەوەی هاووڵاتیانی کۆبانی دەڵێ، بەفەرمی دەرگا بەرووی گەڕانەوەی هاووڵاتیانی کۆبانی کراوەتەوە؛ لەرێگەی تورکیاوە هەموو رۆژانی دووشەممەو پێنجشەممە خەڵکی بۆ کۆبانی دێنەوە، تا ئێستایش ١٦ هەزار کەس گەڕاونەتەوە.
لەبارەی گوازتنەوەی بارەگای هێزی پێشمەرگە بۆ دەرەوەی کۆبانی، (زراری) گوتی کە، بۆ ئەوەی شوێنی خەڵک لەنێو کۆبانی نەگرین، بارەگامان بردووەتە گوندی تەرمک کە شوێنەکە دەکەوێتە دەرەوەی کۆبانی.
فەرماندەی پێشمەرگە لە کۆبانی ئەوەیشی خستووەتە ڕوو کە خەڵکی لەوێ دەڵێن تەنیا دەزگای خێرخوازی بارزانی کۆمەکی کردوون و ستاییشی کارەکانی ئەو دەزگایە دەکەن.
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار