٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە دوو هێرشی تیرۆریستانی تێك‌شكاند

سەرچاوە: KDP.info

باشیك-KDP.info-  فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك ڕایگەیاند، هێزەكانی پێشمەرگە دوو هێرشی تیرۆریستانی داعشیان لە میحوەری باشیك تێك‌شكاند و بۆ جارێكی تر گورزی كوشندەیان تێسرەواندن و داعشان کوژراو و بریندراری زۆریان دا.


فەرماندە لە لیوای 7ـی پیادەی سۆران لە میحوەری باشیك عەمید (بەهرام عەریف یاسین) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هێزەكانی پێشمەرگە لە 1 و 30 خولەكی سەرلەبەیانیی ئەم هەینییە، یازایانە هێرشێكی تیرۆریستانی داعشی تێك‌شکاند؛ لە سەعات 4 و 30 خولەکیش تیرۆریستان هێرشێکی دیکەیان هێنایەوە سەر سەنگەرەكانمان، بەڵام لەلایەن پێشمەرگە قارەمانەكانەوە زۆر توند بەرپەرج درانەوە و گورزێكی كوشندەیان لێ درا."


عەمید (بەهرام) گوتیشی: "خۆشبەختانە هێزەكانی پێشمەرگە بێزیان تیرۆریستانیان ڕاو نان و لاشەی تیرۆریستێکیش کەوتە بەر دەست پێشمەرگە لە نزیك گوندی قۆبان، هەروەها ژمارەیەك كەلوپەلی سەربازییش كەوتوونەتە دەستی هێزی پێشمەرگەوە، بەپێی زانیاریەکانمان کە لەو شەڕە دۆڕاوەیاند هەمانە زیاتر لە 10 تیرۆریستی داعش كوژراون و 15ـی تریشیان لێ‌ بریندار بوون."

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار