٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شارەدێی ڕەبیعە ئاوەدان بووەوە

سەرچاوە: KDP.info

ڕەبیعە-KDP.info-  شارەوانی ڕەبیعە دەڵێ کۆی دامودەزگاكانی حكوومەت دەستیان بە كارەكانیان كردووەتەوە و خەڵکێكی زۆریش گەڕاونەتەوە سەنتەری شارەدێیەکە.

 

(عەلی عومەر خدر) شارەوانی ڕەبیعە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئازادكردنی شارەدێی ڕەبیعە لە لایەن پێشمەرگە قارەمانەكانەوە کە ماوەیەک بوو تیرۆریستانی داعش داگئریان کردبوو، لە ئێستادا گشت فەرمانگە حكوومییەكان و شارەدێ و ئەنجوومەنی شارەدێیەکەیش دەستمان بە كارەكانی خۆمان كردووە."


ئەو شارەوانە گوتیشی: "لە ئەو سێ‌ رۆژەدا خەڵكی سەنتەری شارەدێی رەبیعە ڕوویان لە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان کردووە و لە رۆژی سێشەممەوە 115 خێزان و لە چوارشەممەیش 115 خێزان و ئەمڕۆیش(پێنجشەممە) 100 خێزان؛ واتە تا ئێستا 330 خێزان گەڕاونەتەوە و رۆژانەش لە گەڕانەوەیان بەردەوامن."


لە بارەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیشەوە (عەلی عومەر) دەڵێ، شارەدێیەکە پێویستی بە خزمەتگوزاری زیاترە لە رووی دابینكردنی ئاو، هەروەها بۆ دابینکردنی کارەبایش چەند مۆلیدەیەك لە چەند شوێنێک جێگیر دەکرێن، بڕیاریش وایە كارەبای نیشتیمانییش بەم زووانە بگەیەنرێتە ئەو سنوورە."


ئەو ئاماژەییش بە هاوكارییەکانی حكوومەتی هەرێم دا بۆ شارەدێیەکەیان و گوندەكانی ئەو ناوچەیە و، هەروەها وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراقیش هەندێك هاوكاری گەیاندووەتە گوندەكان.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار